شاباز زەمانی ئەمجارەیان پاڵەوانی فیلمە نەک گۆرانی؛ کوڕە ئازاکە خۆیەتی
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
بۆ یەکەمجار فیلمەکانی شاباز زەمانی دوای حەوت ساڵ لە بەرهەمهێنانی لە سلێمانی نمایشکرا و دەڵێت، بەهۆی هەندێک گرفتەوە دواکەوت و سێ جار بە دیار خۆمەوە گریام.
لە بارەی فیلمەکەوە شاباز زەمانی، تایبەت بە 964 وتی؛ ساڵی 2019 فیلمەکە بەرهەمهێندراوە، چاوەڕوانی ریاکشنی بینەرم، ئەوکات بڕیار دەدەم فیلمی تر دروست بکەینەوە یان نا.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو سێ گۆرانیەی لەناو فیلمەکەدا گوێبیستی دەبن، بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە
پێداچوونەوە: پەری ساڵح