تەرمی کەسێک لە رووباری خابوری زاخۆ دۆزرایەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەرگری شارستانی زاخۆ تەرمی پیاوێکی لە ناو رووباری خابور لە زاخۆ دەرهێنا.

رائید جەمال زاخۆیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ی وت، تەرمەکە هی پیاوێکە تەمەنی لە دەورووبەری 40 ساڵیدایە و تائێستا نازانرێت خەڵکی کوێیە، لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە.

بە پیێ زانیارییەکانی 964 تەرمی ئەو کەسەی کە دۆزراوەتەوە پێدەچێت هی ماوەیەک پێش ئێستا بێت.

ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری تەندروستی زاخۆ بە 964ی راگەیاند، تا ئێستا کەس پرسیاری تەرمەکەی لێ نەکردوون و چاوەڕێی راپورتی پزیشکی داد دەکەین بۆ ئەوەی کاتی مردنەکەی دیاربکرێت.