لە دهۆک خولێک بۆ فێربوونی بەخێوکردنی هەنگ دەکرێتەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بۆ فێرکردنی بەخێوکردنی هەنگ خولێک بۆ ئارەزوومەندان دەکرێتەوە.

خولەکە لەلایەن لقی دهۆکی سەندیکا ئەندازیارانی کوردستان بە بێ بەرامبەر کراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29.5.2023، دەستکراوە بە ناو تۆمارکردن کە تاوەکو 16.6.2023 ناو تۆمارکردن بەردەوام دەبێت، خولەکەش بۆ ماوەی 10 رۆژە، بەڵام ئەوە دیاری نەکراوە کە لە چەند کەس زیاتر بۆیان نییە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

نێچیرڤان حازم، بەرپرسی لقی دهۆکی سەندیکای ئەندازیارانی دهۆک لەسەر خولەکە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: خولەکە زیاتر بۆ ئەندازیارانی کشتوکاڵییە و ئامانجیش لە خولەکە ئەوەیە ئەندازیارەکان پشت بەخۆیان ببەستن و هەنگ بەخێو بکەن وەک سەرچاوەیەکی داهات.

زیاتر وتیشی “لە خولەکەدا خەڵکیش بۆیان هەیە بەشدار بن، ئەوانەی ئارەزووی بەخێوکردنی هەنگیان هەیە.

خولەکە لە 15.6.2023 دەستپێ دەکات و ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق