بۆردوومانەکانی تورکیا زیانی 100 ملیۆن دیناری لە کارەبای زاخۆ داوە

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەری کارەبای زاخۆ دەڵێت، لەماوەی چەند مانگی رابردوو بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا زیاتر لە 100 ملیۆن دینار زیان بەر کەرتی کارەبای زاخۆ کەوتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای زاخۆ، ئەوەی بە 964 وت.

ئەنوەر گەرابێت، بەڕێوەبەری کارەبای زاخۆ وتی “بەهۆی بۆردوومانەکانەوە چەندین گوندمان چۆڵ بووە، ئەو ماوەیە زیانەکان خەمڵێندراون، زۆر زیاترن لە 100ملیۆن دینار کە بەر کارەبای زاخۆ کەوتووە”.

بەڕێوەبەری کارەبای زاخۆ ئەوەشی وت “چەندین گوندمان بەهۆی بۆردوومانەکانەوە چۆڵکراوە” بەبێ ئەوەی ئاماژە بە بوونی ئامارێک بکات هێندە نەبێت دەڵێت: لە ناحیەی دەرکار دوو گوند بەتەواوی چۆڵکراوە.

هاوکات لەبارەی هەبوونی کارەبا لە گوندەکانی سنووری زاخۆ، ئەو بەڕێوەبەرەی کارەبا دەڵێت، تەنیا دوو گوند مابوو کارەبای بۆ نەچێت، ئەمڕۆ دووشەممە کارەبا راکێشراوە بۆ گوندی بارهۆلی دەکەوێتە قەزای باتیفا، تەنیا یەک گوند ماوە کارەبای بۆ بچێت.

قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، ئەو قەزایە 72 گوند لەخۆدەگرێت.