دیمەنێک لە پاڵەوانیەتییەکە. فۆتۆ؛ ئۆلمپیی کوردستانە
پاڵه‌وانیه‌تیی له‌شجوانیی هۆڵ و یانه‌كان له دهۆك كۆتایی هات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پالەوانیه‌تیی لەشجوانی و لەشڕێکی بۆ هۆڵ و یانەکانی کوردستان له دهۆك بەرێوەچوو، هۆڵی ئاكاپاوه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می برده‌وه.
دوای ململانێی دوو رۆژ بۆ بردنه‌وه‌ی پله‌كانی پێشه‌وه، پالەوانیه‌تیی لەشجوانی و لەشڕێکی بۆ هۆڵ و یانەکانی کوردستان، كه له شاری دهۆك رێكخرابوو، كۆتایی هات.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به به‌شداریی 13 یانه و هۆڵی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، كه لە ژێر چاودێریی لیژنەی ئۆڵمپیی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی لەشجوانی و کوردستان بوو.
ئه‌نجامی کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوو:
هۆڵی ئاکا پاوەر پلەی یەکەم – دهۆک
هۆڵی فیدل پلەی دووەم – زاخۆ
یانەی کەیوان پلەی سێیەم – کەرکوک.