لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە زاخۆ هەشت كەس بریندار بوون

+964
كوردستان ئەحمەد
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە زاخۆ هەشت كەس برینداربوون و زیانێكی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوت.

كاتژمێر 8ی شەوی هەینی 26.6.2023 لە زاخۆ نزیك گرتوخانەی چاكسازی گەوران رووداوێكی هاتوچۆ روویدا بەهۆیەوە هەشت كەس برینداربوون، برینەكانیان زۆر قورس نییە.

رووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ئۆمیگا و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا روویداوە، زیانێكی گەورە بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە و بەتەواوەتی تێكشكاون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ لەبارەی رووداوەكەوە نوسیویەتی، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە هۆكاری رووداوەكەش تیژڕەوی و جێبەجێنەكردنی رێنماییەكان بووە.

هاوكات هەر ئەمشەو لە شێخان لە رووداوێكی هاتوچۆدا هاوڵاتیەك گیانی لەدەستدا.