دیمەنی یانەی فوتساڵی ئافرەتانی هەولێر لە نێو یاریگا. وێنە: 964
فوتساڵی ئافرەتانی هەولێر گەیشتنە کۆتایی
964+
شیراز عەبدوڵا
بڕیاربوو ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 4ی ئێوارە ، لەسەر یاریگای یانەی ئافرەتانی هەولێر، یاری گەڕانەوە لە خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان، لە نێوان ئافرەتانی هەولێر و سەیدسادق بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆی ئامادەنەبوونی ئافرەتانی یانەی سەید سادق، ئافرەتانی یانەی هەولێر بە براوە بۆیان هەژمارکرا و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی خولەکە .
مەزن مەحمەد، راهێنەری یانەی ئافرەتانی هەولێر بە 964 وت، ” ئێستا ئێمە لە یاری کۆتاییداین ، بەهۆی ئەوەی لە یاری چوون بە ئەنجامێکی گەورە سەرکەوتین، ئەمڕۆ هەینی تیپەکە ئامادەنەبوو یاریمان لەگەڵ بکات و هەوڵی سەرەکیمان بەدەستهێنانی نازناوەکەیە”.
سەلمان عوسمان، راهێنەری یانەی ئافرەتانی سەیدسادق لەسەر هۆکاری ئامادەنەبوونیان لە یاریەکە بە 964ی وت، ” بەشێک لە یاریزانەکان خوێندکارن و تاقیکردنەوەیان هەیە ، گۆڵپارێزی تییپەکە لە یاری چوون تووشی پێکان هات بۆ ئەو یاریە ئامادەنەبوو و یاریزانی پێویستمان بۆ ئەو یاریە لە بەردەستدانەبوو ”
یانەی فوتساڵی ئافرەتانی هەولێرلە یاری چوون بە 10 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەیانەی سەیدسادقی بردەوە، سێیەم جارە دەگاته کۆتایی خولی فوتساڵی کوردستا، لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئافرەتانی یانەی زاخۆ یاریدەکات، کە زاخۆ لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە لە ئافرەتانی یانەی رواندزی بردەوە و گەشتە یاری کۆتایی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی