دیمەنی پیرەمەگرون - وێنە: 964
هێزە ئەمنیەکان بڵاوەیان بە گردبوونەوەکەی پیرەمەگرون کرد
دیلان محەمەد جەزا
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتیانی شارۆچکەی پیرەمەگرون گردبوونەوە دژی دانانی کامێراکانی پۆینت تو پۆینت و زیادکردنی نرخی کارەبا.
هاوڵاتیانی پیرەمەگرون بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا داوا دەکەن، کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی پۆینت تو پۆینت لە دەستی کۆمپانیا دەربهێندرێت و بدرێتە حکومەت و داوای زیادکردنی رێژەی خێرایی دەکەن.
یەکێکی دیکە لە داواکاریەکانیان کەمکردنەوەی نرخی کارەبایە کە زیادکراوە لەسەر هاوڵاتیان.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە پیرەمەگرون بە تۆڕی 964 راگەیاند، گەر وەڵامی داواکاریەکانیان نەدرێتەوە، ئەوا کاردانەوەی دیکەیان دەبێت و بەردەوامی دەبێت و هەڵوێستی توندتریان دەبێت، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی