24 یانە بەشدارن
خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان دەستی پێکرد
964+
فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین
ئەمڕۆ خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بە یاری نێوان هەردوو یانەکانی سەنگەسەر و حاجیاوا دەستی پێکرد.
محەمەد خۆشناو سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە 964ـی وت، هەرچەندە دوو مانگ خولەکە دواکەوت بەهۆی گرفتی دارایی، بەڵام ئەمڕۆ خولەکە دەستی پێکرد و وامان داناوە هەفتەی چوار رۆژ یاری بکرێت بۆ ئەوەی یانەکان گرفتی ماددیان بۆ دروست نەبێت.
محەمەد وتیشی، 24 یانە بە چوار کۆمەڵە بەشدارن و براوەی یەکەمی کۆمەلەکان راستەوخۆ سەردەکەون بۆ پەلەیەک و دووەمەکانیش دەچنە پلەی ئۆف.
پێداچوونەوە: توانا نەقی