پۆلیسی سلێمانی دەڵێت دزێکی ناو بازاڕی دەستگیرکردووە

964+
دێسکی کوردی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ژنێکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی دزیکردن لەناو بازاڕی شارەکەدا.

دەشڵێت، دەستیانگرتووە بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە دزیویەتی.

پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لە دوای سکاڵای هاوڵاتییەک بووە کە لەناو بازاڕ بڕێک پارەی لێدزراوە.

بە قسەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە پێشینەی تاوانی هەیە و دانی بە دزییەکەشدا ناوە، ئێستا بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.