بەغدا 40 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی ناردووە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
چەكی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2023 بە بڕی 40 ملیار دینار هاتووە و بۆ ئەو 375 هەزار تۆن گەنمە خەرجدەکرێت کە لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دووراوەتە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بە 964ی راگەیاند، دەستکراوە بە رێکاری کارگێڕی و دارایی، لە پاش ئەوەی جووتیار گەنمەکەی رادەستی سایلۆ کرد، پاش چەند رۆژێک پارەکەی وەردەگرێت.
لەو 40 ملیار دینارە، 20 ملیارى بۆ شارى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانە، 10 ملیاریش بۆ هەولێر و 10 ملیارەکەی دیکە بۆ پارێزگاى دهۆکە.
بڕیار وایە، 160 هەزار تۆن گەنمى جووتیاران لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕى 115 هەزار تۆن لە پارێزگای هەولێر و 100 هەزار تۆنی دیکەش لە بەرهەمى ئەمساڵى جووتیارانی دهۆک وەربگیرێت.
لە رێکەوتی 24.5.2023، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ رۆژی شەممە دواخرا و وەزارەتی بازرگانیش رایگەیاند، هۆکارەکەی تەکنیکییە.