لە دهۆک ژنێک بە تاوانی سیحر و جادو دەستگیرکرا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.5.2023، بە تاوانی سیحر و نووشتەکردن بۆ خەڵک، ژنێک لە شاری دهۆک دەستگیرکرا.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ـی وت، ئەو ژنە لەلایەن نووسینگەی خەباتی نەهێشتنی تاوان لە شاری دهۆک دەستگیر کراوە بە تاوانی ئەنجامدانی سیحر و جادو و نووشتە.

دەشڵێت: ئەو ژنە پێشتریش لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادار کراوەتەوە کە واز لەو کارەی بهێنێت، بەڵام دیارە وازی نەهێناوە و خەڵکیش سکاڵای لەسەر هەبووە.

زیاتر وتیشی “ئەو سیحر و نووشتەی بە 300 دۆلار بۆ خەڵک کردووە، ژمارەیەکی زۆری خەڵکیش بوونەتە قورنانی، بۆیە بەپێی مادەی 456ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە”.

ژنە ساحیرەکە دوای دەستگیرکردنی لە کاتی لێکۆڵیەوە لەلایەن پۆلیسەوە، دانی بەوەداناوە کە ئەو نووشتە و سیحرەی کردوویەتی بۆ خەڵک “هیچ راستییەکی بۆ نییە”.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق