قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان: ته‌قه‌كه‌ره‌كه ناسراوه و ده‌ستگیرى ده‌كه‌ین
964+
هونەر فارس- دەربەندیخان
قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌ى له سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌ى كردووه، ناسراوه.
سلێمان محه‌مه‌د سه‌عید، قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌مڕۆ ته‌قه‌ى له سه‌رۆكى شاره‌وانى كردووه، پێشتر سه‌رپێچی كردنى هه‌بووه و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى زێده‌ڕۆییه‌وه به‌پێی یاسا ئه‌و كاره‌ى كردبووى رووخێندراوه.
وتیشی “له‌هه‌وڵداین بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سه”.
ئەمڕۆ 24.5.2023 لە بەردەم ماڵەکەیدا له ده‌ربه‌ندیخان، تەقە لە ئۆتۆمبیلی عوسمان عەبدوڵا سەرۆکی شارەوانی ئه‌و قه‌زایه کرا و تەقەکەرەکە هەڵهات.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند بوو، زیاد لە 10 فیشەک بەر ئۆتۆمبیلی سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان کەوتووە.
سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان، لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە، بەڵام شوێنی حەوانەوەی لە گەڕەکی هەوارەبەرزەیە لە قەزای دەربەندیخان.
پێداچوونەوە: فه‌رهاد حه‌سه‌ن