مین و پاشماوه جه‌نگیه‌كان له‌و شوێنانه هه‌ن
تابلۆی هۆشیاركردنه‌وه بۆ هاوڵاتیان چه‌قێندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى مین له هه‌رێم، له سنوورى پێنج قه‌زا، تابلۆی هۆشیاركردنه‌وه‌یان بۆ هاوڵاتیان داچه‌قاند و ئاگاداریان كردنه‌وه له‌و شوێنانه مین و پاشماوه جه‌نگیه‌كان هه‌ن.
ده‌زگاى كاروبارى مین بڵاویكرده‌وه، لە سنوری هەریەک لە قەزاکانی چۆمان، سۆران، مێرگەسۆر، سیدەکان و شەقڵاوە ئه‌و تابلۆیانه‌یان چه‌قاندووه.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، كه پێشتر له ده‌زگاى كاروبارى مین وه‌ریگرتووه، له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه چه‌ند جۆرێك مین هه‌ن، به‌ڵام له سنوورى قه‌زاكانى چۆمان و سیده‌كان و سۆران و مێرگه‌سور جگه له بوونى مینى جۆراوجۆر، پاشماوه‌كانى جه‌نگیش هەن، به تایبه‌تی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ى نێوان عێراق – ئێران.
ده‌زگاى مین ده‌ڵێت، ئامانج له دانانى ئه‌و تابلۆیانه بۆ دوورکەوتنەوەی هاوڵاتیانه لەو ناوچانەی، کە مینڕێژکراون و هۆکارێکی بەهێز دەبێت بۆ زیاتر پاراستنی گیانیان لە مەترسیەکانی مین و پاشماوە جەنگیەکان.