سیستمە نوێکەی مۆڵەتی شۆفێری بە گەرمییان نامۆیە

سیستمە نوێکەی مۆڵەتی شۆفێری بە گەرمییان نامۆیە

+964

هونەر فارس – گەرمییان

تحريرى بيشةوا

نەگەیشتنی ئامێرە نوێکان و نەشارەزایی کارمەندەکانیان وای کردووە تا ئێستا لە ئیدارەی گەرمییان کار بە سیستمە نوێکەی مؤڵەتی شۆفێری نەکرێت.

لە کۆتایی مانگی هەشتی ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کارکردنی بە سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری خستە بوواری جێبەجێکردنەوە و ئێستا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کار بەو سیستمە دەکرێت.

سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، بۆ +964 وتی: سەرجەم ئەو ئامێرانەمان بۆ کڕدراوە، کە بۆ دەرکردنی مۆڵەتی نوێی شۆفێری پێویستن و ئەمڕۆ لیژنەمان ڕۆشتوونەتە هەولێر بۆ هێنانەوەی ئامێرەکان.

مۆڵەتی نوێی سیستمی هاتووچۆ خۆی لە ١٢ جۆری مۆڵەت دەبینێتەوە. 

بەهۆی کەمئەزموونی کارمەندەکان بەرامبەر بەو سیستمە نوێیە و نەگەیشتنی ئامێرەکان سیستمە نوێکە لای ئێمە دواکەوتووە و لە دوو هەفتەی داهاتوودا کاری پێ دەکەین”، سامان عەلی وای وت.

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمییان، ڕۆژانە زیاد لە ٥٠ هاووڵاتی مۆڵەتی شۆفێری دەردەکەن و زیاتر لە ١٠٠ شۆفێریش مۆڵەتەکانیان نوێ دەکەنەوە.