فازڵ حاجی: هیچ ئەفسەرێکی هاتوچۆی هەولێر دەستگیرنەکراوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی

ماوەی دوو رۆژە هەواڵێک بڵاوبووەتەوە گوایە ١٥ ئەفسەر و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەسەر گەندەڵی دوورخراونەتەوە و دەستگیرکراون، بەڵام وتەبێژی هاتوچۆ رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، ئەوە راست نییە.

بەپێی دەنگۆکە، ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی کە دەستگیرکراون لە بەشی پشکنینی ئۆتۆمبێل بوون و لیژنەیان لەسەر پێکهێندراوە، گوایە لە بەرامبەر بڕێک پارە ئۆتۆمبێلی بێ مەرج و لێدراویان لە پشکنین دەرچوواندووە.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە 964+ی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی کە باس لە دەستگیرکردنی ١٥ کارمەند و ئەفسەری هاتوچۆی هەولێر دەکەن راست نین و هیچ کەسێک دوورنەخراوەتەوە و دەستگیرنەکراوە.

ئەگەرچی 964+ پرسیاری زیاتری کرد لە فازڵ حاجی، بەڵام ئامادە نەبوو لەوە زیاتر زانیاریی بدات.