ئەو کارەبایانەی بە سەرپێچی راکێشراون دەبڕدرێت

964+
توانا نەقی
لە پارێزگای هەڵەبجە هەڵمەتێکی بەرفراوانی بڕینی کارەبای سەرپێجی ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، لە رۆژی 1.6.2023 هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ بڕینی کارەبەی سەرپێچی لە تەواوی سنوری هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت.

هەڵمەتەکە لە پێناو بنەبڕکردنی ئەو سەرپێچیانەی کە دەکرێتە سەر تۆڕی کارەبا و بە فیڕۆدانی کارەبای نیشتیمانی ئەنجامدەدرێت.

هەڵمەتەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت، ئەو ماڵ و دوکان و باخانە دەگرێتەوە کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و دواتریش پێوەری زیرەکیان بۆ دانراوە و هاوبەشییان نەکردووە.

دەبێت ئەو کەسانە بە زووترین کات سەردانی بەشی فرۆشتنی وزە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەڵەبجە بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی هاوبەشیکردن، بە پێچەوانەوە لە هەڵمەتەکەدا رووبەڕووی یاسایان دەکەنەوە.