براوەكان خەڵات كران

خولی سزاداراوانی چاكسازی كۆتایی هات

964+
دێسكی كوردی

خولێكی تۆپی پێ بۆ زیندانیانی چاكسازی گەورانی هەولێر كۆتایی هات.

بەڕێوبەرایەتیی چاكسازی گەورانی هەولێر، خولێكی تۆپی پێی بۆ زیندانیانی چاكسازی گەوران كردەوە.

زیندانیەكان كران بە هەشت تیپ و تەواوی ناوبژیوانانی یاریەكەش زیندانی بوون، خولەكە چەند رۆژێكی پێچوو.
لەكۆتایشدا خەڵاتی یەكەم و دووەم بەسەر براوەكاندا دابەشكرا.

ساڵانە چاكسازی گەورانی هەولێر خولی تۆپی پێ و باسكە و چەند وەرزشێكی دیكە بۆ زیندانیەكان دەكاتەوە، هەر لەناو زیندانی چاكسازی گەوران خولەكە دەكریت و ئاهەنگ بۆ براوەكان دەگێڕدرێت.