“رێگە بەمنداڵ و دەرۆزەكەر نادرێت لە هۆتێلەكان بمێننەوە”
+964
كوردستان ئەحمەد
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەرێگەی لیژنەی پاراستنی منداڵەوە رێگە بەهیچ ئوتێلێک نادات کە داڵدەی منداڵی ئیشکەرو دەرۆزەکەرو خێزانەکانیان بدات.
بەمەبەستی چاودێری و پاراستنی ئەو منداڵانەی کارو دەرۆزەیان پێئەکریت و بەکاردەهێنرین لەلایەن خێزانەکانیان شەوی ڕابردوو،
لیژنەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر و دەرۆزەکەر بەهاوکاری لەگەڵ پشکنەری کار لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی 5 ئوتێلیان کرد دڵنیابونەوە لەنەبونی منداڵی ئیشکەرو دەرۆزەکەر لەشوێنەکانیاندا .
لیژنەكە رێنمای داوەتە هۆتێلەكان و خاوەنكارەكان هەر شتێك رووبدات لێپرسینەوە لە تەواوی شوێنەكە دەكەن و توشی بەرپرسیاریەتی دەبن.
لیژنەی پاراستنی منداڵ کە سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییە،و بەبەردەوام چاودێری منداڵانی بێسەرپەرشت لە شارەكە دەكەن.
ئەم لیژنەیە هەندێك جار كەسوكاری ئەو منداڵانە ئاگاداردەكاتەوە كە منداڵەكانیان لەسەر شەقامەكانن و كاردەكەن داوایان لێدەكەن رێگری بكەن لە منداڵەكانیان لەسەر شەقامەكان بۆ ئەوەی توشی گرفت نەبن.