هى بەڕێوەبەرى نوسینگەى جومەیلییە
کەیسەکەى جومەیلى کۆتایى نایەت؛ ملیاران دینار و ملیۆنان دۆلارى تر دەستى بەسەرداگیرا
وریا فەتاح
لەناو کوردا بۆ شتێک کە لێکەوتەى زۆرى لێدەکەوێتەوە قسەیەکى باو هەیە و دەڵێت وەک ئاگرى دەم پوشە، بەڵام کەیسى عەدنان جومەیلى بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق رێک بەم شێوەیەیە، کەم رۆژ هەیە گەندەڵییەکى تر ئاشکرا نەبێت کە پەیوەندى بە جومەیلییەوە هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 31.8.2026، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشکرای کرد، لە میانی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەلا موحسین خەلەف) کە بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەدنان جومەیلی)ـیە، توانراوە دەست بەسەر ئەو سەروەت و سامانە زۆرەدا بگیرێت کە پەیوەندییان بەو تۆمەتبارەوە هەیە.
ئەنجومەنەکە ئاشکراى کردووە، دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان بریتی بووە لە دەستبەسەرداگرتنی بڕی 7 ملیار دیناری عێراقی، لەگەڵ 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی (پێنج ملیۆن و نیو دۆلار).
هەروەها، هەر لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا دەست بەسەر 35 موڵک (عەقار) و 6 ئۆتۆمبێلیشدا گیراوە.