دیمەنێک لە قەزای ئاکرێ _ وێنە: 964
داوای لێ کرابوو
پەڕلەمانی عێراق لە ئاکرێ نوسینگەیەک دەکاتەوە
ئەحمەد مستەفا
ئەگەر کارەکان وەک خۆی بروا، پەڕلەمانی عێراق لەم دوو و سێ رۆژەی ئایندە نوسینگەیەکی فەڕمی خۆی لە قەزای ئاکرێ دەکاتەوە، بۆ کردنەوەی ئەم نوسینگەیە پێشتر داوایان لێ کرابوو.
ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، پەڕلەماری عێراق لە کۆتایی مانگی رابردوو داواکارییەکی پێگەیشتووە بۆ کردنەوەی نووسینگەیەک لە ئاکرێ.
چەند رۆژێک لەمەوبەر دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی عێراق رەزامەندی لەسەر داواکارییەکە داوە.
سەرجەم پێداویستییەکان و باڵەخانەی تایبەت بە نوسینگەکە دابینکراوە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی بکرێتەوە.
لەبارەی داواکاری کردنەوەکە، ئاژانسەکە لەزاری پەڕلەمانتار، سلوان تەها گواستییەوە، ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە گوێگرتنی راستەوخۆیە لە داواکاری و کێشەکانی هاوڵاتییان و کارکردن بۆ ناردنیان بە خێرایی بۆ پەڕلەمانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا.