له گوندێكی دهۆك رۆكێتێكى نیو تۆنى له‌ناوبرا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
له گوندێكی سنوورى دهۆك رۆكێتێكى نیو تۆنى ته‌قێندرایه‌وه كه پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له‌لایه‌ن دانیشتوانى گونده‌كه‌وه دۆزرابووه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتى ده‌زگاى مینیش ده‌ڵێت، ئه‌و رۆكێته هی ساڵى 1986 ـه.
رۆژى پێنجشەممه 2023.5.18 له گوندى بەروشکا سەعدینی له‌ناو زه‌وی هاوڵاتییه‌كدا ئه‌و رۆكێته دۆزرابووه‌وه، راسته‌وخۆ تیمه‌كانى مینهه‌ڵگره‌وه‌ى دهۆكى ئاگادار كردبووه‌وه و ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ چوون له‌ناویان برد.
رێگر بێسفکی بەرپرسی راگەیاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مین و تەقەمەنی دهۆک بۆ 964 وتى، رۆکێتەكه له جۆرى FA500 رووسیە، كێشه‌كه‌ى 500 کیلۆگرامه، ئه‌مڕۆ له‌و گونده له‌ناو برا .
به‌قسه‌ى عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی له ده‌زگاى مینى هه‌رێم، ئه‌م رۆكێته هی ساڵى 1986 ه‌وه له رێگه‌ى فڕۆكه‌ى جه‌نگییه‌وه فڕێدراوه‌ته خواره‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن