ئیدارەی راپەڕین منداڵان دەکوتێت
964+
كوردستان ئەحمەد
هەڵمەتێكی كوتانی هەمەچەشنە بۆ منداڵانی دەڤەری راپەڕین دەستیپێكرد و دە رۆژی پێدەچێت.
هەڵمەتەکە هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە، کە دواکەوتوون لە کوتان و ئەوانەی کاتی کوتانیان هاتووە.
بە پێی خشتەی کوتان، تیمەکانی کوتان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن، سەردانی هەموو کۆڵان و گەڕەک و گوندەکان دەکەن.
تەندروستیی ئیدارەی راپەڕین لە فەیسبووك پۆستێكی كردووە و نووسیویەتی، داوا لە دایکان و باوکانی ئازیز دەکەن هاوکاری تیمەکانی کوتان بن لە پێناو تەندروستیی منداڵەکانیان.
ئەم كوتانە بۆ رووبەڕووبونەوەی چەندین نەخۆشی درێژخایەن و پەتا وەرزییەكان، هەروەها چەند بەركەوتنێكی دیکەی منداڵانە بۆ ئەوەی بەرگریی منداڵەكە بەهێزبێت.