کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی _ وێنە: 964
لە سلێمانی
کامێرای پۆینت تو پۆینت دەکەوێتە کار
964+
دێسکی کوردی
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، لە ئەمڕۆوە تاوەکو شەممەی داهاتوو، 24 کامێرای پۆینت تو پۆینت لەنێوان تاسڵوجە بۆ دوکان بەشێوەی تێست دەستبەکار دەبن و لە پاش ئەوە بە جدی سەرپێچییەکان تۆماردەکەن.
چۆن خۆت لە سزای کامێرای پۆینت تو پۆینت دەپارێزیت؟
تاوەکو شەممەی داهاتوو کامێراکان سەرپێچی تۆماردەکەن، بەڵام لەسەر شۆفێران هەژمار ناکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21.5.2023، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا شۆفێرانی لەم بڕیارە ئاگادارکردووەتەوە و داوای پابەندبوونیان لێدەکات.
ئەوەش هاتووە، “لە کاتژمێر 8ی بەیانی رۆژی دووشەممە 29.5.2023، کامێراکان تیژڕەوی تۆمار دەکەن و شوفێری سەرپێچیکار سزای دارایی دەدرێت”.
سزا داراییەکان بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 79ی ساڵی 2016ی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.