بەڵام رەشەباکە نامێنێت

کەشناسی: تاوەباران و هەورەبروسکە بەردەوامە

964+
دێسکی کوردی

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆش کەشە “ناسەقامگیرەکە” بەردەوام دەبێت و سبەینێ بە تەواوەتی نامێنێت.

دوو رۆژە تاوەبارانی پچڕ پچڕ لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت لەگەڵ هەورەبروسکەی تووند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمەی راگەیاند.

تاوەباران و هەورەبروسکە لە ناوچە بەرز و شاخاوییەکان بەردەوام دەبن، بەڵام لەناو سەنتەری پارێزگاکان نا

بە قسەی کەشناسی، ئەمڕۆ لە سەنتەری هەولێر نمەبارانی پچڕ پچڕ، لە سلێمانی و دهۆک بارانی پچڕ پچڕ، لە هەڵەبجە نمەباران و لە کەرکوک نیمچەهەور دەبێت.

هەروەها کۆتاییهاتنی رەشەباکەی راگەیاندووە و دەڵێت ئەمڕۆ نامێنێت، خێرایی با لە 30 کیلۆمەترەوە دادەبەزێت بۆ نێوان 10 تاوەکو 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی کەشی سبەینێ دووشەممە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.