منداڵێک بەفرگر بەسەریدا دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات

964+

هونەر فارس – دەربەندیخان

منداڵێکی سێ ساڵان لە گوندێکی سنووری گەرمیان بەفرگرێکی بەسەردا دەکەوێت و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 20.5.2023 لە گوندی شێخ تەویلی سەر بە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان روویداوە.

منداڵەکە کە ناوەکەی لەلای 964 هەیە، تەمەنی تەنیا سێ ساڵە، لەو کاتەی لە ماڵەکەیاندا دەیانەوێت بەفرگر (سەلاجە) بگوازنەوە، بەفرگرەکە بەسەریدا دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی دەربەندیخان ئەو زانیارییانەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ توێکاری تەرمی منداڵەکە هێنراوەتە پزیشکی دادی دەربەندیخان.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق