لە سلێمانی خولێکی ناوبژیوانی گۆرەپان و مەیدان کۆتایی هات

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

بەمەبەستی زیاتر پێشخستنی ئاست و پێگەیاندنی ناوبژیوانانی لاو، لە شاری سلێمانی خولێک بۆ ئارەزوومەندان بەرێوەچوو.

لە رۆژانی 19 و 20ـی ئەم مانگە، لە هۆڵی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی، لەژێر سەرپەرشتی فیدراسیۆنی گۆرەپان و مەیدانی کوردستان و بەهاوکاری لقی سلێمانی، خولێکی ناوبژیوانی ئاستی دوو، بۆ یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان بەرێوەچوو.

لە خولەکەدا 80 کوڕ و کچ بەشداریان تێدا کردووە.

بەشدار ئەحمەد، سکرتێری فیدراسیۆنی گۆرەپان و مەیدانی کوردستان بە 964ـی وت، خولەکە ماوەی دوو رۆژی خایاند و وانەکانیش بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی لەلایەن هەردوو وانەبێژ دکتۆر حەیدەر فایەق شەما، وانەبێژی نێودەوڵەتی و دکتۆر ئامانج عەلی حسێن، ناوبژیوانی نێودەڵەتی دەوترانەوە.

خولەکە ئەمڕۆ کۆتایی هات و بەشداربووە سەرکەوتووەکانیش بڕوانامەی ناوبژیوانی ئاستی دوویان پێدرا.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق