کۆرمۆر سەلامەتە
964+
هۆگر عەدنان-چەمچەماڵ
بەهۆی هەورە بروسکەوە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ئاگرێکی گەورە لە گوندی نەورۆز و داربەسەرە لە ناحیەی قادرکەرەم کەوتەوە، بەهۆیەوە مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر دروستبوو.
بەهێزی و گەورەیی ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵی تیمی ئاگرکوژێنەوەی ناحیەی قادرکەرەم دەرچوو، دواتر هەردوو تیمی ئاگرکوژێنەوەی ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەکیەی جەباری لە قەزای چەمچەماڵ نێردران بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، نیوەشەو کۆنتڕۆڵکرا.
ئاکۆ نەجم فەرماندەی فەوجی چواری کۆماندۆ لە قادرکەرەم بە 964ی وت، “کێڵگەی غازی کۆرمۆر سەلامەتە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە”.
وتیشی، “سەرەتای ئاگرەکە لەنێوان گوندەکانی قەڵغانلوو و نەورۆز و داربەسەرە و ژاژە بووە، تاوەکو ئێستا دیار نییە قەبارەی زیان و سووتانی رەنجی جوتیاران چەندە”.