قەلعەی نزارکی - فۆتۆ تایبەت بە 964
پرۆژەی نیشتمانیی قەلعەی نزاركێ دەستپێدەکاتەوە
عەمار عەزیز – دهۆک
دواى زیاتر له 10 ساڵ، دهست به تهواوكردنى كارهكانى پڕۆژهى نیشتمانیى قهلعهى نزاركێ دهكرێتهوه و بهڕێوهبهرێكی گشتییش دهڵێت، تائێستا 10%ـى كارهكانى تهواو كراوه.
قەلعەی نزارکێ دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک، بە یەکێک لە گەورەترین شوێنی ئەشکەنجه و لهسێدارەدانی سەدان کەس دادەنرێت، لە ئەنفالی بادینان لە ساڵی 1988.
ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری دهۆك، بە 964ـی وت، لە ساڵی 2010 بۆ2011 بڕیاردرا قەلعەی نزارکێ ببێتە پرۆژەیەکی نیشتمانی بە ناوی (ئەنفال دبیردانکا خەڵکی دهۆکێدا) پرۆژەکە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک شتی هونەری، کە لە 24 قۆناغ پێکدێت.
وتیشی “چیرۆكهكانى ئهو قەڵایە باس له رابردووى ئهو خهڵكه دهكات، تێیدا بوونه قوربانى، بۆ نموونە ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانیان، تهواوى ئەو کەلوپەلانەی کە خەڵکیان پێ ئەشکەنجەداوە، چونكه بەشی زۆریان لای ئێمە پارێزراون”.
ئاماژهى بهوهش كرد، “پێش 2014 قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە جێبەجێ کرا، کە پێکهاتبوو لە پاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بەشێکی قەلعەکە بە تایبەت ئەو شوێنانەی مەترسی لەناوچوونی لەسەربوو.
دهشڵێت “پرۆژەکە تهنیا 10%ـى تهواو كراوه، دواتر بە هۆی شەری داعش و قەیرانی دارایی كارهكانى وەستا.”
ئەمیر عەلی ئهوهشی وت لیژنەیەکی دیكه پێکهێنراوە لەسەر ئاستی ئیدارەی پارێزگای دهۆک بۆ دەستپێکردنی قوناغێکی دیکە، “ئەم پرۆژەیە زۆر گەورەیە و پێویستی به چەند ساڵێکە تا تەواو بکرێت، حکومەتیش ناتوانێت بە یەکجار تەواوی بکات، بۆیە کردوومانە بە چەند قوناغێک تا باری حکومەتیش قوڕس نەبێت”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن