کێشەی کارمەندانی پاککەرەوەی تەندروستی ھەڵەبجە گەیشتە ئەنجومەنی وەزیران
964+
فەرمان سادق
دوای سێ مانگ لە چارەسەر نەکردنی کێشەکانیان، وەزارەتی تەندروستی داوای درێژکردنەوەی جێبەجێکردنی راستەوخۆ لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەکات.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە 130 کارمەندی کارگوزار هەن کە بە گریبەست نەخۆشخانەکانی ئەو شارە نۆژەن دەکەنەوە.
ئەو کارگوزارانە ماوەی سێ مانگە گرێبەستیان تەواو بووە و بۆیان نوێ نەکراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.5.2023، وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوی ژمارە (11170) و بە واژۆی وەزیری تەندروستی کە ئاراستەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، داوای درێژکردنەوەی جێبەجێکردنی راستەوخۆی ئەو گرێبەستانە دەکات.
پێشتر هەر لەسەر ئەو پرسە لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان نووسراوێکی دابووە ئەنجومەنی وەزیران و داوای چارەسەری کێشەکانی کردبوو.
هاوکات پێشتر ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەسەر ئەو پرسە قسەی بۆ 964 کردبوو،
لیژنەکەی پەرلەمان لە نووسراوەکەیاندا باسیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی تەندروستی هەڵەبجە کردووە.