لە عێراق نۆ هەزار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنى نۆ هه‌زار كه‌س راده‌گه‌یه‌نێت و دەڵێت، تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سەر بەر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگه‌یاند، له ‌شه‌ش مانگی رابردوودا ده‌ستیانگرتووە به‌سه‌ر 400 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر و نزیكه‌ی نۆ هه‌زار بازرگان ‌و كه‌سانى ئاڵووده‌بووى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانیشیان ده‌ستگیركردووه‌.

دۆسیه‌ بۆ هەشت هەزار و 676 تۆمه‌تباری ‌بازرگانیكردن به ‌ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاڵووده‌بوو کراوەتەوە و و چوار هەزار و 494 تۆمەتباریان لەلایەن دادگاکان سزادراون و چوار هەزار و 182 کەسی دیکەشیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

“له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمەتبارەکاندا ده‌ستبه‌سه‌ر ‌406 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆره‌ جیاوازه‌كان ‌و نۆ ملیۆن حه‌بی كاپتاگۆن ‌و 456 چه‌ك ‌و 118 نارنجۆكی ده‌ستیدا گیراوه‌”، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی عێراق وا دەڵێت.