نه‌خۆشخانه‌ش نازانێت كێ بردوونى‌

دوو بریندارەکەی کۆیە لە نەخۆشخانە نەماون

964+

شلێر سەعید- کۆیە

لەو رووداوەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆیە روویدا، دوو کوڕی گەنج بریندار بوون و ئێستا هیچیان لە نەخۆشخانەی قەزاکە نەماون.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کۆیە، پیاوێک تەقەی لە ماڵ و منداڵەکەی کردووە و دوو کچی و هاوسەرەکەی کوشتووە، کوڕێکیشی بریندار کردووە.

هەروەها تەقەی لە باوک و کوڕێکی دراوسێیان کرد و باوکەکەی کوشت و کوڕێکی ئەویشی بریندارکرد.

964  زانیویەتی، کوڕی پیاوە کوژراوەکەی دراوسێیان لە نەخۆشخانە دەرچووە و دۆخی جێگیرە، بەڵام کوڕی بکوژەکە کە له‌دایكبووى 2008ـە، گولـلە بەر قۆڵی کەوتووە و لە نەخۆشخانەی کۆیە بردراوەتە دەرەوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەکە بە 964ی وت، ئەوانیش نازانن کێ بردوویەتی و بۆ کوێیان بردووە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن