زبڵخانەی کانی قرژاڵە بە سەدان دار سەوز دەکرێت
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی پارک و باخجەکان 150 دار لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە دەڕوێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17.5.2023، هەڵمەتێکی دارچاندن لە دەوروبەری زبڵخانەی کانی قرژاڵە لە هەولێر بەڕێوەچوو.
زبڵخانەی کانی قرژاڵە، رووبەرەکەی 300 دۆنمە و رۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵ و پاشماوەی هەولێر لەو زبڵخانەیە ریسایکلین دەکرێت.
ئامانج لەو کارە سەوزکردنی دەوروبەری ناوچەکەیە و لە قۆناغی یەکەمدا 150 داری جۆری سیسەم دەڕوێندرێت.
ئەو دارانەی چاندراون، بەرهەمی مەشتەلی بەڕێوەبەرایەتی پارک و باخچەکانە کە دەکەوێتە ناو پارکی منارەی هەولێر.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق