لیژنەکانەکان تانکی سەربانێک دەپشکنن - وێنە: 964
هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدراوە
ئەگەر تەنکیەکەت پاک نەکەیتەوە دوکانەکەت دادەخرێت
964+
فەرمان سادق
قایمقامیەتی سلێمانی هەفتەیەک مۆڵەت دەداتە خاوەن دوکانەکان بۆ پاککردنەوەی تانکی ئاو. سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانیش دەڵێت: بۆ رێگرتنە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.
قایمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێکی پاککردنەوەی تانکیەکانی ئاوی دوکان و چێشتخانە و رێستورانتەکانی راگەیاند.
هەڵمەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 17.5.2023 راگەیەندراوە و ماوەی هەفتەیەکیش مۆڵەت بە خاوەن دوکان و چێشتخانە و رێستوارانتەکان دراوە بۆ پاککردنەوەی تانکی ئاوی سەربانی دوکانەکانیان، یانیش گۆڕینیان ئەگەر ژەنگی هەڵگرتبێت.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: بە مەبەستی پاککردنەوەی تانکی سەربانی ساردەمەنی، شیرینی، چێشتخانە و چایخانە و هەمو ئەوشوێنانە خواردن و خواردەمەنی بەرهەمدەهێنن، لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بە هەڵمەتێکی گەورە کردووە و سەردانی هەموو شوێنەکان دەکەن.
دەشڵێت: ماوەی هەفتەیەک دەرفەتیان پێدراوە، دوای ئەو هەفتەیە لیژنەکانی قایمقامیەت سەردانیان دەکات و هەر شوێنێک پابەند نەبووبێت دەستبەجێ دادەخرێت.
زیاتر وتیشی “تانکی سەربانی بەشێک لە شوێنەکان ژەنگی کردووە بۆیە پێویستی بەگۆڕین هەیە، چونکە بهپێی رێنماییه تهندروستییهكان ژهنگ یهكێكه لهو مادانهی كه لەش توانای شیكردنهوهی نییه، بۆیه لهناو گهده و لهشدا دهنیشێت و مرۆڤ تووشی نهخۆشییه مهترسیدارهكان و شێرپهنجه دهكات”.
قایمقامیەتی سلێمانی ئەو ژمارە مۆبایلەی بڵاوکردووەتەوە کە هەر کەسێک زانیاری لەسەر تانکی ژەنگ هەڵگرتوو با پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.