پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە

32 ساڵە مەلە لە مەلەوانگە ئۆڵۆمپییەکەی سەرسەنگدا نەکراوە 

عەمار عەزیز – دهۆک

مەلەوانگە ئۆڵۆمپییەکەی سەرسەنگ تەنیا یەک ساڵ مەلەی تێدا کراوە و 32 ساڵە بەجێهێڵدراوە،  پێویستیشی بە نۆژەنکردنەوەیە.

مەلەوانگەکە لە ناحیەی سەرسەنگی سەر بە قەزای ئامێدی لە ساڵی 1986 دروستکراوە و ماوەی چوار ساڵی ویستووە بۆ تەواوبوونی، ساڵی 1990 کراوەتەوە، بەڵام ساڵێک دوای ئەوە داخراوە و ئێستاش بووەتە وێرانە.

هۆکاری داخستنی مەلەوانگەکە لەوکاتەدا بەهۆی لێچوونێکەوە بووە، بەڵام دواتر شەڕی نێوان عێراق – ئێران و راپەڕینی هەرێمی کوردستانی بەدوادا هاتووە و بەو جۆرە ماوەتەوە.

حەمید محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی بە 964ی راگەیاند، نۆژەنکردنەوەی مەلەوانگەکە خزمەتێکی بەرچاو بە کەرتی گەشتوگوزاری سنوورەکە دەگەیەنێت.

مەلەوانگە ئۆڵۆمپییەکەی سەرسەنگ لە کاتی دروستکردنیدا دوو هاوتای دیکەی هەبوو، یەکێکیان لە بەغدا و ئەویتریان لە موسڵ بوو.

چەندان جار داوای نۆژەنکردنەوەی کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ کارێکی تێدا نەکراوە، ئەوە وتەی حەمید محەمەدە.

ناحیەی سەرسەنگ 25 کیلۆمەتر لە دهۆکەوە دوورە و کەوتووە نزیک شارۆچکەی ئامێدی.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد