200 خوێندکار و مامۆستا لە ماراسۆنەکەی کۆیە بەشداریانکرد

964+

شلێر سەعید – کۆیە

بەبۆنەی رۆژی کۆیە، فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە، ماراسۆنێکی رێکخست و 200 خوێندکار و مامۆستا بەشداریانکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 15.5.2023، رۆژی کۆیە بوو.

ماوەی راکردنەکە سێ کیلۆمەتر بوو، جگە لە مامۆستا و خوێندکار، خەڵکی دەرەوەی زانکۆ بەشداریان کردبوو.

نەبەز عەبدوڵا، راگری فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بە 964ی وت، ماراسۆنەکە بە بەشداری هەردوو رەگەز بوو، کراوە بوو بۆ خەڵکی دیکەش کە لە دەرەوە هاتبوون، راکردنەکە لەناو زانکۆ ئەنجامدرا.

ئەنجامی ماراسۆنەکە راگەیەنرا، بۆ ئاستی کوڕان ئەحمەد محەمەد پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و محەمەد نەوزاد پلەی دووەم و ئاکار باپیر پلەی سێیەمی وەرگرت.

هاوکات بۆ ئاستی کچان، بێگەر لاوە پلەی یەکەم و ئانیا فریاد پلەی دووەم و لیا شەماڵ کە بچوکترین بەشداربووی راکردنەکە بوو پلەی سێیەمی وەرگرت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی