دیمەنێک لە یارییەکە و رووداوەکانی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
یانه‌ی زه‌وڕا له سوودی یانه‌ی هه‌ولێر سزادرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق جه‌ماوه‌ری یانه‌ی زه‌وڕای سزا دا و بۆیان نییه دوو یاری ئاماده‌ی یاریگه‌بن.
فیدراسیۆنه‌كه دوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی یاریی زه‌وڕا و نه‌فتی وه‌سه‌ت، چه‌ند بڕیارێكی دا، له‌وانه جه‌ماوه‌ری یانه‌ی زه‌وڕا دوو یاریی داهاتوو بۆیان نییه له یاریگه‌ی خۆیان ئاماده‌بن، هه‌روه‌ها یانه‌كه‌ش به سێ ملیۆن دینار غه‌رامه‌كرا.
ئه‌م بڕیاره له سوودی یانه‌ی هه‌ولێره، كه یاریی داهاتووی به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌وڕایه له خولی نایابی عێراقدا و رۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.