وێنه: سۆسیال میدیا
له سنوورى سیده‌كان زیاتر له 60 هه‌زار مه‌ڕ و بزن و مانگا هه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێك كه به‌شی كشتو‌كاڵى قه‌زاى سیده‌كان بۆ 964 ئاشكراى كردووه، له‌سنوورى ئه‌و قه‌زایه‌دا زیاتر له 60 هه‌زار مه‌ڕو بزن و مانگا هه‌ن. كشتوكاڵ گیله‌ییش ده‌كات كه تا ئێستا كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نیه‌كان له‌و سنووره‌دا نیه.
عەبدولڕەحمان مستەفا، بەرپرسی بەشی کشتوکاڵی سیدەکان، به 964ـى راگەیاند “بەپێی سەرژمێرییه‌ك کە زیاتر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدراوه، لە تەواوی گوندەکانی قەزای سیدەکان، زیاتر له 60 هه‌زار مه‌ڕو بزن و مانگا هه‌ن”.
روونیشیكرده‌وه، 31 هەزار بزن و 10 هەزار مەڕ و 23 هەزار مانگا بەتەواوی جۆرەکانییەوە له‌م سنووره‌دا بەخێودەکرێن. وتیشی “سال له‌دواى ساڵ ئه‌م ژماره‌یه زیاد ده‌كات، واتا له‌ئێستا ژماره‌ى مه‌ڕو ماڵات له‌و سنووره‌دا له‌وه زیاتره كه باسمكردووه”.
بەرپرسی کشتوکاڵی سیدەکان، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و شوێنانه‌ى زیاتر ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو بزه‌كانى لێ به‌خێوده‌كرێت، بریتیه له ناوچه‌كانى گەلی لێتان و دەشتی هێرت.
گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه تا ئێستا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نیه‌كان له‌و سنووره دابنێت، به‌و پێیه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆرى ئاژه‌ڵى به‌رهه‌مداری لێیه.