جۆگه‌ بۆن ناخۆشه‌كانى بنه‌سڵاوه‌ پاككرانه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه‌، ده‌ستى به‌ پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆگه‌ و ئاوه‌ڕۆیه‌ بۆن ناخۆشانه‌ كردووه‌، كه‌ له‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌كى ئه‌و قه‌زایه‌دا هه‌ن.

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ تیمه‌كانى شاره‌وانیى قه‌زاى بنه‌سڵاوه‌، سه‌رقاڵى  خاوێنكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆگه‌ و ئاوه‌ڕۆیانه‌ن، كه‌ له‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌كى ئه‌و قه‌زایه‌ خه‌ڵكی به‌ بۆنه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ى هه‌راسان كردووه‌.

شاره‌وانیى بنه‌سڵاوه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، بەردەوامن له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى پاککردنەوەی جۆگه‌ بۆن ناخۆشه‌كانى قەزای بنەسڵاوە.

ده‌شڵێت، خاوێنکردنەوەی جۆگە و ئاوەرۆی پیسی ماڵان لە سنووری شارەوانییه‌كه‌یاندا، به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ بووه‌ته‌ هۆى هه‌راسانكردنى خه‌ڵكی به‌هۆى ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ى، كه‌ لێیه‌وه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌.