کامەران قەرەداغی: بۆچی 964+ جیاوازە؟
نوسەرو رۆژنامەنووسی بەناوبانگی کورد کامەران قەرەداغی لە فەیسبووکی خۆی بابەتێکی پوختی لە بارەی جیاوازی 964+ لەگەڵ میدیاکانی تر نووسیوە.
قەرەداغی دەڵێت: 964+ هەموو میدیای کلاسیکی لە عێراقدا تێپەڕاندووە.
ئەمەش دەقەکەیەتی:
964+ پلاتفۆرمی خەڵک
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تەماشای پلاتفۆرمی 964+ دەکەم، پێش دەستپێکردنی، بە هەندێک دوودڵییەوە پرسیارم دەکرد، ئایا ئەمیش هەروەک پلاتفۆرمەکانی تر دەبێت یان جیاواز دەبێت؟
هەر زوو ئەم دڵەراوکێیەم رەوییەوە کاتێک تێگەیشتم 964+ نەک هەر جیاوازە، بەڵکو بەشدارییەکی بەرچاوە لە میدیای عێراقیدا.
دڵەڕاوکێی من رەوا نەبوو، چونکە تیمێکی میدیایی ناسراو بەڕێوەی دەبەن کە رۆژنامەنووسی بەتوانا هیوا عوسمان سەرۆکایەتییان دەکات، ئەو رۆژنامەنووسەی بە شایستەیی خەڵاتی “بەشدارییەکی ناوازە لە میدیای مۆدێرن”ی لە ساڵی 2012 بەدەستهێنا، وەک رێزلێنانێک بۆ بنیادنانی پلاتفۆرمی “بیرۆکەکان لە عێراقەوە”.
خەڵاتەکە لەلایەن ئەنجومەنی نێودەوڵەتی بۆ بڵاوکردنەوە و پەخشەوە دەبەخشرێت بە رۆژنامەنووسێک کە دەستکەوتێکی نایاب بەدەستبهێنێت، لەلایەن لیژنەیەکیشەوە هەڵدەبژێردرێت کە لە میدیاکارانی نێودەوڵەتی پێکهاتووە.
بۆچی 964+ جیاوازە؟
بەرای من لەبەر ئەوەی پێشکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە لە تێپەڕاندنی میدیای کلاسیک لە رێگەی هەواڵ و راپۆرتەکانیەوە کە بە شێوەیەکی زیرەک و دڵخوازی هەموو عێراق، ئامادە دەکرێت بە گوند و شار و شارۆچکەکانەوە بەجۆرێک کە ئەمە لە میدیای کلاسیکدا بوونی نییە.
ئەم ئەرکە لەلایەن تیمێکی پەیامنێرەوە بەدی دێت کە دەچنە ناو کێڵگە و باخچە و شەقام و کوچە و کۆڵانەکانەوە، گفتوگۆی خەڵکەکەی لەبارەی ژیانی خۆیان و ژیانی دەوروبەریانەوە دەگوازنەوە، بەساتەوەختە شیرین و تاڵەکانیانەوە، بەجۆرێک ئەوانەی تەماشای ئەم سەکۆیە دەکەن لە باشوور و باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاواوە، ئەو زانیارییەیان دەستدەکەوێت کە نە لەبارەی عێراق و نە لەبارەی یەکترەوە نەیاندەزانی.
ئەمە دەستکەوتێکی میدیایی ناوازەیە، کە لەم ماوەیەدا 964+ بەدەستی هێناوە و وایکردووە بە راستی ببێتە پلاتفۆرمی خەڵک.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی زیاتر بۆ پلاتفۆرمی خەڵک.
کامەران قەرەداغی، نوسەرو رۆژنامەنووسێکی بە ناوبانگی کوردە، لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی حەیاتی لەندەنییە، هەروەها جێگری بەڕێوەبەر بووە لە رادیۆی عێراقی ئازاد لە چیک و بەم دواییە کتێبێکی بڵاوبووەوە بەناوی ”بەهاری کوردی خوێناوی”.