پێشمەرگەی سلێمانی بەشداری پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی عێراق دەکات
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
تیپی تێنسی سەر زەوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی خۆی بۆ پاڵەوانیەتی عێراق ئامادە کردووە و چاوی لە بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشە.
فیدراسیۆنی تێنسی سەر زەوی عێراقی، قۆناغی یەکەمی پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەبات و تێیدا 12 یانە بەشدارن کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە یارییەکانی دەستپێ بکات.
تیپی تێنسی سەر زەوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، دوای بەشداریکردنی لە قۆناغی پاڵاوتن، لەنێوان 32 یانە توانی خۆی بگەیەنێتە ریزی پلە نایابی عێراق.
پاڵەوانیەتی خولی نایابی عێراق بۆ تێنسی سەر زەوی، بڕیارە سبەی پێنجشەممە 11.5.2023 یارییەکانی لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێن کە 12 تیپ تێیدا بەشدارن.
ئالان سەلام، راهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئامادەکارییەکانمان کردووە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی باش بەدەستبهێنین.
تیپەکانی پێشمەرگە، هەولێر، نیشتمان، جەیش، حەشدی شەعبی، سەید، ئەمانە، کازمیە، شوڕتە، حور، جەماهیر و حیلە، ئەو 12 تیپەن کە هەر یەکیان بە سێ تیپ بەشدارن لە پاڵەوانیەتییەکە.
یارییەکان سبەی پێنجشەممە 11.5.2023 دەستپێ دەکات و لە 13.5.2023 کۆتایی دێت.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق