کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای تاسڵوجە بۆ دوکان دەکەوێتە کار 

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

وادەی کەوتنەکاری کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای تاسڵوجە – دوکان زۆر نزیکە و چەند رۆژێک پێش کەوتنەکاری لە رێگەی راگەیاندنەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە.

هەفتەی رابردوو لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆوە سەردانی هاتوچۆی سلێمانیان کردووە و چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی وەزارەتن.

سەرجەم کارەکانی کامێراکان تەواو و بووە و لە ئێستادا رۆژانە کامێراکان کار دەکەن، داتا و زانیاری دەگوێزرێتەوە بۆ سەنتەری زانیاری، بەڵام بەهۆی وەرنەگرتنی لەلایەن وەزارەتەوە سەرپێچییەکان تۆمار ناکرێن.

ئەندازیار ھەرێم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەندازەی ھاتوچۆی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، لە هەنگاوی یەکەمدا تەنیا کامێراکان لە رێگای تاسڵوجە – دوکان دەکەوێتە کار.

ئەوەشی خستەڕو، لە هەنگاوی دواتردا رێگای تاسڵوجە – بانی مەقان دەکەوێتە کار و پاشان کامێرا جێگیرەکانی ناو شار دەکەوێتە کار.

رێگای تاسڵوجە – دوکان 12 کامێرای ھەیە بۆ یەک ساید و ھەردوو سایدەکەی 24 کامێرایە، رێگای تاسڵوجە – بانی مەقان 14 کامێرا ھەیە بۆیەک ساید و ھەردوو سایدەکەی 48 کامێرا بوونی هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی