یانەی سیروانی نوێ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
سیروانی نوێ له نایاب مایه‌وه و راهێنه‌ره‌كه‌ی وازهێنانی خۆی راگه‌یاند
964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی
له خولی نایابی كوردستان یانه‌ی سیروانی نوێ به بردنه‌وه له یانه‌ی شێروانه، مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد، به‌ڵام راهێنه‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاند، چیتر به‌رده‌وام نابێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی كۆتایی خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی سیروانی نوێ به 2-1 گۆڵ له یانه‌ی شێروانه‌ی برده‌وه.
هه‌ردوو گۆڵی سیروانی نوێ یاریزان دیلمان رۆكان تۆماری كرد، گۆڵه‌كه‌ی شێروانه حه‌سه‌ن ئه‌كره‌م تۆماری كرد.
سیروانی نوێ كه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی كوردستانه، ئه‌م وه‌رزه بارودۆخی باش نه‌بوو، به ئه‌سته‌م مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه‌دا مسۆگه‌ر كرد و له پله‌ی ده‌یه‌م گیرسایه‌وه به 35 خاڵ.
یانه‌ی شێروانه‌ش له دوای ئه‌م ئه‌نجامه له پله‌ی هه‌شته‌مه و 36 خاڵی هه‌یه.
له دوای یارییه‌كه‌ش رزگار عه‌لی راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، دوای مانەوەی یانەکەیان لە خولی نایابی کوردستان چیتر کاری راهێنەرایەتی ناکات و خۆی ئامادە دەکات بۆ پۆستێکی دیكه لە یانه‌ی یانەی سیروانی نوێ.
راهێنەری پاڵەوانی وەرزی رابردووی کوردستان وتی، “وەرزی پێشوو لەگەڵ بردنی نازناوی خولی کوردستان بریاری وازهێنانم لە کاری راهێنەرایەتی دا، بەڵام دەستەی کارگێری داوایان لێکردم ئەم وەرزەش لەگەڵ تیپەکە بمێنمەوە و منیش بە داواکەیان رازی بووم”.
رزگار عەلی گۆڵپارێزی پێشوو، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە وەک راهێنەر کار دەکات، لەو ماوەیەدا خاوەنی دوو نازناوی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستانە و وەرزی رابردووش بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا یانەی سیروانی نوێی کردە خاوەنی قەڵغانی خولی نایابی کوردستان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا