هندرێن لە برایەتیی بردەوە
خولی كوردستان كۆتایی هات و چه‌مچه‌ماڵ دابه‌زی
+964
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د و ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات و وه‌ك چاوه‌ڕوانیش ده‌كرا له دواگه‌ڕدا یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بۆ پله یه‌ك دابه‌زی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌ڕی 30 و كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له هه‌ولێر یاریی نێوان هندرێن و برایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، كه یانه‌ی هندرێن له یاریگه‌ی خۆیدا به 2-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له یارییه‌كه‌دا سۆران عه‌زیز له خوله‌كی 10 گۆڵی یه‌كه‌می هندرێنی تۆمار كرد، به‌ڵام 9 خوله‌ك دواتر سه‌یف عه‌مۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ برایه‌تی هێنا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یارییه‌كه ئاستێكی به‌هێزی هه‌بوو، له خوله‌كی 89دا یانه‌ی هندرێن گۆڵی دووه‌می هه‌ر به هۆی سۆران عه‌زیزه‌وه تۆمار كرد و یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
هندرێن به‌م بردنه‌وه‌یه پله‌ی سێیه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ركه‌وت.
چه‌مچه‌ماڵ دابه‌زی
جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی ئه‌مڕۆ سه‌رنجیان له‌سه‌ر یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوو، به تایبه‌تی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و هانده‌رانی، كه هه‌ندێكیان له یاریگه‌ی ده‌ربه‌ند ئاماده‌بوون.
تێیدا یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به 0-2 گۆڵ به یانه‌ی زاخۆ دۆڕا، به‌م ئه‌نجامه زاخۆ له پله‌ی 14یه و ده‌بێت یاریی پاشكۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی “سێیه‌می خولی پله یه‌ك” ئه‌نجام بدات و براوه‌یان له پله‌ی نایاب ده‌بێت، به‌ڵام یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه‌وته پله‌ی 15 و كۆتایی، به‌مه‌ش بۆ پله یه‌كی كوردستان دابه‌زی.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
هندرێن 2-1 برایه‌تی
سیروانی نوێ 2-1 شێروانه
دهۆك 4-0 سۆران
ئارارات 1-3 شه‌قڵاوه
ده‌ربه‌ندیخان 0-2 زاخۆ
سه‌یدسادق 4-1 ئاكرێ
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 2-1 چوارقوڕنه
“یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ چاوه‌ڕوان بوو”.
ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان به به‌شداریی 15 یانه به‌ڕێوه‌چوو، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز پاشه‌كشه‌ی كرد.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه، كه هه‌فته‌ی رابردوو توانی نازناوه‌كه یه‌كلابكاته‌وه.