بەهۆی خێراییەوە کچێک گیانی لە دەستدا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەهۆی خێراییەوە کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و خۆی کێشاوە بە دیواری پڕۆژی نالی سیتی دا لەسەرشەقامی قولەرەیسی لە سلێمانی، لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لە دەستدا.

بەپێی زانیاریەکانی 964 بەهۆی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکەوە، کاتێک خۆی کێشاوە بە دیوارەکەدا، شۆفێرەکەی فڕێداوەتە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە، شۆفێرەکە کچێکی تەمەن 23 ساڵ بووە و گیانی لە دەستداوە.