هەواگۆڕکێ بە ماڵەکانتان بکەن
لە راپەڕین رێنمایی بۆ خۆپاراستی لە مەترسییەکانی غازی ماڵان بڵاوکرایەوە
فەرهاد حەسەن
بەرگری شارستانی راپەڕین، چەندین رێنمایی بۆ پاراستنی گیانی هاولاتیان لە مەترسییەکانی غازی مالان بڵاوکردووەتەوە و یەکێک لە رێنماییەنەش ئەوەیە کە پێویستە هااوڵاتیان هەواگۆڕکێ لەناو ماڵەکانیان دروستنکەن.
بەپێی رێنماییەکان، پێویستە هاوڵاتیان بەردەوام پشکنینی بۆرییەکانی غازی ماڵەوەیان بکەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی کە بۆرییەکانیان غازیان لێناچێت.
ئەگەر هەستت بە بۆنی غاز کرد، هیچ ئاگرێك مەکەنەوە و جگەرەش مەکێشن.
هیچ سویچ پلاکێکی کارەبا مەکەنەوە و مەیکوژنەوە، چونکە شرارەی کارەبا دەتوانێت ببێتە هۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە.
پێویستە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی ماڵەوەتان، پەنجەرە و دەرگاکان بکەنەوە بۆ هەواگۆڕکێ، ئەگەریش هەر حاڵەتێکی لەناو دروستبوو بە خێرایی ماڵ بەجێبهێڵن و کەسانی ناو ماڵەکەشتان لەو عاڵەتە ئاگادار بکەنەوە.
بەرگری شارستانی دەشڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی غاز، وەستای شارەزا بانگ بکەن و بەهیچ شێوەیەکیش خۆتان دەستکاری سستمی غاز نەکەن ئاگەر کێشەیەکی تێدا دروستبو، بۆ هەر حاڵەتێکی مەترسیدار و لەناکاویش هاوڵاتیان دەتوانن داوای تیمی بەرگری شارستانی بکە لەرێگەی پەیوەندیکردنیان بە ژمارە 115.