بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا
964+
هۆگر عەدنان-چەمچەماڵ
کاتژمێر 10:40ی ئەمشەو، لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ، رووداوێکی هاتوچۆ روویداو کەسێک گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامیری رەنگ رەش روویداوە.
ئەو ماتۆڕسوارەی گیانی لەدەستداوە، لەدایکبوی ساڵی 1996-ە، سەرنشینێکی لەگەڵ بووە و بەسەختی بریندار بووە.
سەرچاوەیەک لە تەندرستی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی” ئەو گەنجەی مردووە ناوی سەرباز یاسینە، تەمەنی 27ساڵە، ئەو کەسەی لەگەڵی بووە ناوی ئیسماعیل عەباسە، بەسەختی برینداربووە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی”.
عومەر عەلی، بەڕێوبەری گشتی هاتۆچۆی چەمچەماڵ بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵ دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە بەردەوامە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی
+2