مشتێک لەو نۆکە بەسەرچووەی چەرەساتفرۆشەکەی گەڕەکی مەلا داود کە دەیویست ساغیبکاتەوە وێنە:قایمقامیەتی سلێمانی
کارتۆنەکەی گۆڕیبوو
دەیویست نۆکی بەسەرچوو ساغبکاتەوە
فەهمی نەبی
لە گەڕەکی مەلا داودی سلێمانی، چەرەساتفرۆشێک دەیویست زیاتر لە تۆنێک نۆکی برژاوی بەسەرچوو ساغبکاتەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لیژنەکانیان لەسەر بنەمای زانیاری ئاسایشی سلێمانی چوونەتە ئەو دوکانە و دەستیانگرتووە بەسەر 297 کارتۆن کە نۆکەکەی لێ بەتاڵ کراوە و خراوەتە نێو کارتۆنی نوێ بە رێکەوتی نوێوە.
نۆکە برژاوە بەسەرچووەکە تۆنێک و 350 کیلۆگرام بووە، لە ئێرانەوە هاوردەکراوە، وەکو فێڵی بازرگانی ئەو دوکاندارە ویستویەتی ساغیبکاتەوە.
قایمقامی سلێمانی دەڵێت: بەفەرمانی دادوەری دادگای یەکی سلێمانی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنەکەی دەرچوو.