مامۆستایانی ئاکرێ چاوەڕێی پارەی تاقیکردنەوەکانی ساڵێک پێش ئێستان

 964+

عەمار عەزیز – دهۆک

ساڵێکە مامۆستایانی چاودێر لە سنوری پەروەردەی ئاکرێ پارەی چاودێری تاقیکردنەوەی وەزاری پارساڵیان وەرنەگرتووە، ئەمە لە کاتێکدایە کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی ئەم ساڵی خوێندن.

لەسنوری پەروەردەی ئاکرێ 299 قوتابخانە هەیە  لەگەڵ هەزار و 376 مامۆستا.

کاروان زاهر، بەڕێوەبەری پەروەردەی ئاکرێ بە 964ی وت، تا ئێستا پارەی چاودێری تاقیکردنەوەکانی وەزاری پارساڵ بۆ مامۆستایانی سنوری قەزای ئاکرێ خەرج نەکراوە.

وتیشی، “بڕێک پارەمان بۆ هاتووە، بەڵام بەشی هەموو مامۆستایانی چاودێر لە سنوری قەزای ئاکرێ ناکات، تا هەموو پارەکە نەگات ناتوانین بەسەریاندا دابەش بکەین”.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ئاکرێ دەشڵیت، لەگەڵ پەروەردە و لایەنی پەیوەندیدار قسەیانکردووە، بەڵام تا ئێستا کۆی پارەکە نەگەیشتووە، هۆکارەکەشی بۆ دوخی دارایی حکومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە، “ئێمەش حەزدەکەین سبەی پارەکە دابەش بکەین، بەڵام بەدەستی ئێمە نیە، هیچ کێشەیەکی تر نیە تەنیا بابەتەکە پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە.”

پێداچوونەوە: توانا نەقی