كۆمه‌ڵه‌ی زەحمەتکێشان چه‌كداماڵین ره‌تده‌كاتەوە
+964
فەرهاد مەلا حەسەن
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، رەتیدەکاتەوە چەک دابنێنن، سەرکردەیەکی کۆمەڵەکەش دەڵێ؛ داواكارییه‌كى له‌م شێوه‌یەمان پێ نه‌گەیشتووە.
ئارام موده‌ڕیسی، به‌رپرسی سكرتاریه‌تى کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە 964+ـی راگەیاند، تا ئێستا به‌فه‌رمی بابه‌تى چه‌كداماڵین له‌گه‌ڵ ئێمه باس نه‌كراوه له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه ، به‌ڵام “هه‌ست ده‌كه‌ین فشاره‌كانى كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم به‌رده‌وامه بۆ داواكردن له ئێمه كه چه‌ك دابماڵین “.
ئارام موده‌ڕیسی، هەڵوێستی حزبەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵی؛ ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێكیش به فه‌رمى بێت یان نا فه‌رمی داواى چه‌ك داماڵینمان لێبكات، ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه.
لە ماوەی سێ مانگی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانی دوای شەهیدبوونی ژینە ئەمینی، کۆماری ئیسلامی ئێران پێنج جار هێرشی موشەکی و درۆنی کردۆتە سەر بنکەو بارەگاکانی حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له کۆیە و زرگوێز و جێژنیکان و شێراوە له سنوورى شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى. كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆرى نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى به‌دواى خۆیدا هێناوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمه‌ڵه‌ی زەحمەتکێشان، ئاستى كاردانه‌وه نێودەوڵەتییەکان وه‌ك پێویست نین و “لەئاستى ئه‌و هێرشانه‌دا نین، چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستى زیاتریان لێده‌كەین”.
“هه‌ر لایه‌نێك به فه‌رمى و نافه‌رمی داواى چه‌ك داماڵینمان لێبكات، ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه”
سه‌باره‌ت به لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى ناو ئێران و هێرشه‌كانى ئێرانیش بۆ سه‌ر باره‌گاكانى ئه‌و حزبانه، ئارام موده‌ڕیسی وتى “تاڕاده‌یه‌ك یه‌كهه‌ڵوێستى له‌نێوان حزبه‌كان دروستكردووه، ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ى كه هه‌ردوو حزبی كۆمه‌ڵە یه‌كگرتنه‌وه رابگه‌ینن، به‌ڵام یه‌كهه‌ڵوێستى حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى دیكه‌ى ئێران، لەناویاندا ئۆپۆزسیۆنى كوردی، وه‌ك پێویست یه‌كهه‌ڵوێستى به‌هێزیان نیه”.
زیاتر وتی “زۆرجار له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش رووبه‌ڕووی گله‌یی و ره‌خنه بووینه‌ته‌وه كه نه‌مانتوانیوه تا ئێستا یه‌كهه‌ڵویستى یه‌كگرتوومان هه‌بێت، ئەمەشیان له كۆبوونه‌وه‌و دیداره‌كان لەگەڵمان باس کردووە، تەنانەت به جۆرێك له جۆره‌كان فشاریشیان کردووە به‌ڵام به‌داخه‌وه ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێران، ئۆپۆزسیۆنێكى یه‌كده‌نگ و رێكخراو نیه له ئێستادا، پێویستى به زیاتر یه‌كده‌نگبوون هه‌یه”.
ئارام موده‌ڕیسی، رایوایە خواستى ئێران له‌و هێرشانه بۆ زیاتر تووندوتۆڵ كردنى سنووره‌كانیه‌تى”.